ئەعەرەجی جەخت لەسەر پەرەپێدانی ستراتیژێکی یەکگرتوو دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی کەمی ئاو

سیاسی
  • 21-05-2023, 19:53
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەک شەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، پێداگری لەسەر گرنگی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ڕاستەقینە لەگەڵ هەرسێ وڵاتی دراوسێی ئێران و تورکیا و سوریا سەبارەت بە ئاو کردەوە، هاوکات جەختی لەسەر پەرەپێدانی ستراتیژێکی یەکگرتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی کەمی ئاو کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ" قاسم ئەعرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەش و هەوا و ئاسایش کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە میوانداری دەکرێت، بەچاودێری "موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،و بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراو پشتگیری بۆ گەشەپێدانی ئابووری بەرێوەدەچێت . 
    بەپێی بەیاننامەکە "ئەعەرەجی " لە وتارێکدا لە میانی کۆنفرانسەکەدا ، جەختی لەوە کردەوە کە "پێناسەی تەحەدای ڕاستەقینەی کەمی ئاو دەبێت و گرنگییەکی سیاسی زۆری پێبدرێت، بۆ ئەوەی خەڵک ئاگاداری ئەوە بن کە دەوڵەت بە هەموو دامودەزگاکانییەوە، خەمی مەلەفی ئاوە.
    لە بەیاننامەکە دا هاتووە : کە "ئەعرەجی" ئاماژە بە گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری خەڵک داوە لە بەکارهێنانی ئاو و هۆشیاری لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاو و گرنگیدان بەو بابەتە لە باخچەی ساوایانەوە تاوەکو قوتابخانە و زانکۆ و دامەزراوە حکومییەکان و شوێنەئاینیەکان و خێزان و هەموو لایەنەکانی ژیان تا کۆمەڵگا هۆشیار بێت لە مەترسیەکان.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە بێت "ئەعرەجی " لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستۆتەروو : کە دەبێت لەگەڵ هەرسێ وڵاتی دراوسێی ئێران، تورکیا و سوریا بگەینە لێکتێگەیشتنی ڕاستەقینە، بۆ ئەوەی هەمووان لەو پرسەدا سوودمەند بین .
    ڕوونیشیکردەوە "کە حکومەت ڕێنمایی ئاراستەی وەزیر و بەرپرسانی دەوڵەت کردووە کە لە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆکانیان لەسەر مەلەفی ئاو بێت بە شێوەیەکی سەرەکی .
    هەروەک "ئەعەرەجی " وتی : ئێمە ڕووبەڕووی مەترسییەکی ڕاستەقینە دەبینەوە لە مەلەفی ئاو،کە عێراق گرنگییەکی زۆری بەم مەلەفە دەدات و بە مەترسییەکی ڕاستەقینەی دەزانێت لەسەر مرۆڤ، هەربۆیە پێویستمان بە هەوڵی هاوبەش هەیە لەلایەن هەمووانەوە بۆ پەرەپێدانی ستراتیژییەکی یەکگرتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی کەمی ئاو، کە ئەرکێکی نیشتیمانی یەو دەبێت هەموومان جێبەجێی بکەین.