بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،وەزارەتی گەیاندن ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دامەزراندنی ناوەندێکی داتای هەرێمی لە عێراق دەربڕی بۆ مەبەستی گەشەی بازرگانی.
وەزارەتی گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە: لیژنەی بیروڕا لە وەزارەتی گەیاندن کۆبوونەوەی (125)ی خۆی بە سەرۆکایەتی وەزیری" هەیام یاسیری" بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی دامەزراندنی ناوەندێکی داتاکان لە عێراق بۆ مەبەستی بازرگانی بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا .
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکراوە "کە لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەسەندکردنی پڕۆژەکە، و ڕێککەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیا گەورە و نێودەوڵەتییەکان کە ئینتەرنێت دابین دەکەن، وەک (گووگڵ، ئەمازۆن، فەیسبووک) و ئەوانی تر.
هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "کە گرینگی ئەم پڕۆژەیە لەوەدایە کە دەبێتە دابینکەرێکی ناوچەیی بۆ پێداویستییەکانی وڵاتانی دراوسێ کە خاوەنی ئەو ناوەندە داتایانە نین، و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و کەمکردنەوەی نرخەکانیان لە عێراق.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکدا هاتووە "کە ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتە بۆ هاندانی وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەت ،کە زۆرترین داهات دابین دەکات و پێگەی عێراق لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە بەهێزتر دەکات