بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە بەم زوانە زیاتر لە 60 پڕۆژە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەکاتەوە، ئاشکراشیدەکات کە لەکۆتایی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو،چەندین نەخۆشخانەی گەورە و سەنتەری تایبەتمەند دەکرێتەوە .
هەروەک ئاماژە بەوەشدەکات ، بەشێک لە پرۆژەکان خۆی لە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان ژێرخان و کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی دەبینیتەوە .
لەوبارەیەوە "سەیف بەدر " وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ زیاتر لە 60 پڕۆژە دەکات لە بەغدا و پارێزگاکان، کەخۆی لە نەخۆشخانەی گەورە لەسەر شێوازی تەکنیکی تورکیا و ئەڵمانی و ئوسترالیا 300 قەرەوێڵەیی و200 قەرەوێڵەیی و 100 قەرەوێڵەیی، هەروەها سەنتەری تایبەتمەند و سەنتەری چاودێری تەندروستی سەرەتایی.
بەدر دەشڵێت"حکوومەت بڕیاریداوە، بە بەدواداچوونی مەیدانی و ڕۆژانە لەلایەن وەزیری تەندروستیەوە بکات بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە، لە ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان باشتر و پەرەی پێدەدرێت.