بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەکشەممە"محه‌مه‌د شیاع سودانی " سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێشوازی له" مازن عه‌بدولڵاهـ ئه‌لفه‌رایه" وه‌زیری ناوخۆی شانه‌نشینی ئوردنی هاشمی و وەفدی یاوه‌ری كرد.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتوە : لەو دیدارێکدا کە وه‌زیری ناوخۆ ئاماده‌بوو، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پته‌وكردنی هاوكاری ئه‌منی له‌نێوان عێراق و ئوردن و ئاسانكاری بۆ سه‌ردانیكردنی هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات تاوتووێكران، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر هاریكاری له‌بواری رووبه‌ربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی و ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان كرا.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامە ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خۆشحاڵی خۆی به هاتنی وەفدی میوان ده‌ربڕی و هه‌ڵوێسته‌كانی خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵلایی سه‌باره‌ت به‌پرسه سه‌ره‌كییه‌كان له‌ناوچه‌كه به‌رزنرخاند.
هەر بەپێی بەیاننامەکە "سودانی" تیشکی خستە سەر ئاستی هاوكاری ئابووری نێوان عێراق و ئوردن و خواستی هاوبه‌ش بۆ زیاتر پێشخستنی ئه‌م هاوكاریه له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هه‌ردوو وڵات، و ڕاشیگەیاند كه ئارامی به‌رده‌وام سه‌ره‌تاییه‌كه بۆ گه‌شه‌سه‌دن و خۆشگوزه‌رانی.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکدا هاتوەە کە "سودانی" جه‌ختی له‌پێویستبوونی رووبه‌ربوونه‌وه‌ی توندی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه و گرنگی هه‌ماهه‌نگی باڵای نێوان هه‌ردوو كرده‌وه له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئافاتی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌بویته مه‌ترسی له‌سه‌ر لاوانمان و هه‌ره‌شه‌ش له‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگاكانمان ده‌كات.
له‌لایەن خۆشیەوە وه‌زیری ناوخۆیی ئوردن سڵاوی شا عه‌بدوڵلایی دووه‌م پاشای شانشنی ئوردنی هاشمی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یاندن، و هیوای گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزاری زیاتر بۆ عێراقی خواستووه، و هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه عێراقییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه‌هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان به‌رزنرخاند.
وه‌زیری ناوخۆی ئوردن ، هەروەک خواستی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌بڕی بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌پرسه ئه‌منیه جیاجیاكان، له‌سه‌رووی هه‌مووان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هاوكاری هاوبه‌ش بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان.