سەرۆکی کۆمار جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا

سیاسی
  • 21-05-2023, 17:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ، لەگەڵ "جینین پلاسخارت " نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، باسی پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کردەوە .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە: ئەمرۆ سەرۆکی کۆمار، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و گوێی لە ڕوونکردنەوە فراوانەکانی نوێنەری نەتەوەتەکگرتوەکان گرت، سەبارەت بە دۆخی گشتی عێراق، کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشیکرد. 
    بەپێی بەیاننامەکە"بلاسخارت " دووپاتی کردەوە،کە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەبێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری ، و دڵنیابوون لە سەلامەتی هاووڵاتیانی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییە مرۆییەکانیان. " خۆشحاڵی خۆی بە گەشەسەندن و چەسپاندنی دۆخی ئەمنی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکە دەربڕی.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆماری کۆمار،باسی لە پێشکەوتنەکان لە دۆخی گشتی وڵات کردوە، ئاماژەی بەوە داوە کە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە فایلەکان پەیوەندییان بە باشترکردنی بارودۆخی هاووڵاتییان و ژیان و خزمەتکردنیانەوە هەیە.
    هەروەک ئاماژەی بە "پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا کردەوە وەک وەڵامدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە.
     سەرۆک کۆمار ڕوونیشیکردەوە" لە کارکردن بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی باڵا بۆ ئاو بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئاو و کەش و هەوا و لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی بەشە ئاوی پێویست،کە جگە لە باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو و پێویستە رێگری لە خراپ بەکارهێنانی بکرێت.