بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد سەمیر عەباس " بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕەشید، رێنمایدا بە زیادکردنی بەشێک لە پێشینەی ئەفسەران ، کە مووچەکانیان لە بانکەکەیە بۆ (١٥) ملیۆن دینار.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەشداوە “بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە لقەکانی ڕاسپاردوە : کە هەموو داواکاریە وەرگیراوەکان بەرزبکەنەوە بەبارمتەی نیشتەجێبوون لەسەر بانکی ڕەشید کە لەسەدا 50ی مووچەی بنەرەتی خۆی دەگرێتەوە بۆ قیستەکە لەگەڵ سوودی بانک.
ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەسەر پێویستی وەرگرتنی قەرز دەکاتەوە لە رێگای بەڵێننامەیەکی نووسراو کە پێشکەش دەکات بە یەکلاکردنەوەی مووچەکەی لە بانکی ڕەشید.