بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لەسەر پێویستی كاركردن بۆ پێشكەشكردنی وێنەیەكی واقیعی سەقامگیری و پێشهاتە ئەرێنییەكانی وڵات بۆ وڵاتانی جیهان كردەوە.
وسەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق جیۆڤانی یانوچی كرد بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی و خۆزێ ئەنتۆنی فەرماندەی نوێی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق لەگەڵیدا بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی جیۆڤانی لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی لە بەغدا داوە ئەنجامداوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوودا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە سەرۆكی كۆمار بەخێرهاتنی فەرماندەی نوێی نوێنەرایەتییەكەی كرد، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی لە عێراق، ستایشی هەوڵەكانی نوێنەرایەتی ناتۆی كرد لە مەشق و ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، جەختی لەوە كردەوە كە دۆخی ئەمنی شارەكانی عێراق دوای نەهێشتنی باندە تیرۆریستییەكان گەڕاوەتەوە و پێویستی كاركردن بۆ پێدانی وێنەیەكی واقیعی سەقامگیری و پێشهاتە ئەرێنییەكانی وڵات بە وڵاتانی جیهان.
ناوبراو ئاماژەی بە ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەتایبەتی لە بواری كەمی ئاودا، هیوای خۆی دەربڕی بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن سەبارەت بە پشكی عێراق لە ئاو.
جەختیشی كردەوەپەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لە هەمان كاتدا سەربەخۆییمان لە بڕیارداندا.
لای خۆشیانەوە سەركردە دەستلەكاركێشاو و نوێیەكەی نوێنەرایەتی ناتۆ سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و پابەندبوونی هاوپەیمانییەكەیان بە پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سەلامەتی هاووڵاتیان و وڵاتەكەی دووپات كردەوە .
بەپێی بەیاننامەكە هەردوو سەركردە ستایشی سەقامگیری دۆخی عێراقیان كردووە لە ساڵانی ڕابردوودا و هیوای خۆیان بۆ سەردانی سەرۆكی كۆمار بۆ ناتۆ دەربڕیوە.