سودانی جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەدا و تواناکانی هێزە عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 21-05-2023, 16:57
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، جەختی لە بەردەوامی پەرەپێدانی ئەدا و تواناکانی هێزە عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە "خۆسێ ئەنتۆنیۆ " فەرماندەی نوێی (ناتۆ) لە عێراق کرد . هەروەک "سودانی" ماڵئاوایی لە "جیۆڤانی ئەیاتوشی " فەرماندەی پێشووی نوێنەرایەتییەکە کرد، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق ،کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران و سکرتێری سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئامادەی دانیشتنەکە بوون. 
    بەیاننانەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا باسیان لەڕێگاکانی هاریکاری نێوان عێراق و ناتۆ کرد، له بواره کانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان به هێزەئەمنییه کانی عێراق.
    هەروەک سەرۆک وەزیران ستایشی ڕۆڵی فەرماندەی پێشووی نوێنەرایەتییەکەی کرد ، لە ماوەی کارکردنی لە عێراق، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتوو بۆ خواست.
    هەروەها "سودانی " بەخێرهاتنی سەرۆکی نوێی نوێنەرایەتی ناتۆ کرد لەعێراق و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی ئەدای و تواناکانی هێزە عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان.
    لەبەرامبەردا فەرماندەی پێشووی نوێنەرایەتی ناتۆ سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانی نوێنەرایەتییەکە، ئاماژەی بە تەواوکردنی بەرنامەی هاوکاری لەگەڵ عێراق کرد لەڕێگەی ئەو فەرماندە نوێیەی کە ئەرکەکانی گرتۆتەئەستۆ.