دەستپاكی: بانگێهشتی ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە پارەی گشتی دەکات

سیاسی
  • 21-05-2023, 16:51
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمیسیۆنی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن لە دژی جێگرێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، بە بیانووی ئەوەی زیانی بە سامانی دەوڵەت گەیاندووە.
    بەشی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی بەعقوبە كە تایبەتمەندە لە پرسەكانی دەستپاكی، بڕیاریدا جێگرێكی ژن لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێشوو سەبارەت بە پرسی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی و كارە گشتیەكان، لەسەر داوای خۆی و نەگەڕانەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی مقدادیە دوای كۆتایی هاتنی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دادوەری دادگای پەیوەندیدار بڕیاری بانگهێشتكردنی دەركردووە بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (341)ی یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە (111)ی ساڵی 1969.
     ئاماژەی بەوەدا كە مادەی (241) سەپاندنی سزای زیندانیكردن بەسەر هەر بەرپرسێك یان بریكارێكی گشتیدا هاتووە كە لەڕێگەی تاوانە گەورەكەیەوە زیانێكی زۆر بە پارە یان بەرژەوەندییەكانی ئەو لایەنە دەگەیەنێت كە كار بۆ دەكات یان بەهۆی ە پەیوەندی بەوەوەیەوە هەیە لە پۆستەكەی، یان بە پارە یان بەرژەوەندی ئەو كەسانەی پێی سپێردراون و ئەگەر بەهۆی كەمتەرخەمییەكی گەورەوە بووبێت لە جێبەجێكردنی پۆستەكەیدا یان لە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەوە یان لە پێشێلكارییەكی گەورەی ئەركەكانی پۆستەكەیەوە.