ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان

سیاسی
  • 21-05-2023, 16:10
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانی عێراق پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانی ڕاگەیاند.
    بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (61/ دووەم)ی دەستوور و مادەی (27/ حەوتەم، هەشتەم، نۆیەم) لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی ژمارە 13ی ساڵی 2018 و مادەی (35) ) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن ژمارە (1) بۆ ساڵی 2022، بڕیاردرا لیژنەیەكی كاتی پەرلەمانی بە سەرۆكایەتی نوێنەر عەدنان بورهان مەحمود مەجید جحیشی و ئەندامێتی هەریەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران كە ناویان لە خوارەوە نیشان دراوە بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكاری پەیوەندیدار و پێشكەشكردنی پێشنیار بۆهەمواركردنەوەی بڕگەكان یاسای ماددە هۆشبەرەكان ژمارە (50)ی ساڵی 2017.
    ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەكە پێكدێت لە ناوی ئەو ئەندامانەی خوارەوە؛
    1- ئەرشەد ڕەشاد فەتحوڵڵا عەبدولڕەزاق صاڵحی.
    2- ئەمیر كامل محەمەد حمود مەعموری.
    3- حسێن هاشم بەكر حسێن عامری.
    4- دورەید جەمیل ئەیشوعا سەمعان
    5- ڕائد حمدان عاجب هاشم مالیكی
    6- زەیتون حسێن موراد حەمادی دلێمی.
    7- عەبدولكەریم عەلی عەبتان دەهش جبوری.
    8- عەلی حەسەن عەبدولهادی سەعدی.
    9- عەلی یوسف حەمود ناجی موسەوی.
    10- ڤیان عبدولعەزیز عبدولرەحمان محەمەد.
    11- مەجید خەڵەف مستڕ شەنكاڵی
    12- محەمەد كەریم عەبدولحسێن بلداوی
    13- مەدیحە حەسەن عەسب درس اموسەوی.
    14- یاسر هاشم عەلی عەباس حسێنی.