سەرۆك وەزیران ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە پڕۆژەی ناوەرۆکی شاری سەدر دەردەكات

سیاسی
  • 21-05-2023, 15:01
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی نوێی سەبارەت بە پڕۆژەی ناوەرۆکی شاری سەدر دەركرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە :محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێیەمین كۆبوونەوە لەسەر پڕۆژەی دامەزراندنی شاری سەدری نوێ ئەنجامدرا و بە ئامادەبوونی وەزیری بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی و سەرۆكی شارەوانی بەغدا و ئەمینداری گشتی لە وردەكارییە بنەڕەتییەكانی پڕۆژەی نوێی شاری سەدر، وردبوونەوە لە كۆمەڵێك لایەن و جومگەكانی پڕۆژەكە و گرنگی تەواوكردنی هەموو هەنگاوە پێویستەكان وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی كارەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی حكومەت بەدواداچوونی بۆ ڕەوتی ئەو ڕێوشوێنانە كرد كە لە كۆبوونەوەی پێشوودا گیراونەتەبەر، بە دانانی دیوارێكی ئەمنی لە دەوری ناوچەی نوێی پڕۆژەی شاری سەدر، هەروەها بەدواداچوون بۆ خۆبەدەستەوەدانی زەویەكانی و ئاماژەی بەوەدا بڕیاردرا لە میانی كۆبوونەوەكەدا گرێبەست لەگەڵ ڕاوێژكاری پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی دیزاینە كۆتاییەكان بۆ پڕۆژەكە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، كۆبوونەوەكە هاوكات سنووری كاتی دیاریكراو بۆ قۆناغەكانی كاركردن لەسەر پڕۆژەكە و شێوازی داراییكردنیشی پەسەندكرا و جگە لەوەش بۆ پەسەندكردنی ئەو مۆدێلەی كە بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بەكاردەهێنرێت.
    سەرۆك ی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی پێویستی پابەندبوون بە ماوە دیاریكراوەكان و جێبەجێكردنی بەپێی قۆناغە پلان بۆ داڕێژراوەكان بێت، هەروەها پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان خێراتر بكەن لە تەواوكردنی ئەركەكانیان، ئاماژەشی بەوەدا كە پڕۆژەی نوێی بیناسازی شاری سەدر دێت لە چوارچێوەی ئاراستەی حكومەتدا هەنگاوی كردەیی بنێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون، وەك ئەوەی دیاری كراوە و بەرنامەی حكومەت لەسەریەتی و لەنێو چارەسەرەكانیشدا دامەزراندنی شاری نوێ بوو لە پایتەخت و بەغدا و پارێزگاكان و حكومەت دەستیپێكردووە ڕێوشوێنی پراكتیكی لەم ڕووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پڕۆژە ستراتیژیانە هەلی كاری فراوان بۆ گەنجان دەڕەخسێنن لە پسپۆڕی و پیشەی جۆراوجۆردا و ئاراستەی پێویستی تێپەڕاندنی ڕۆتین و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان دەكات بە مەبەستی خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.