بەغدا - INA- نور زەیدی
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان دیارترین هەمواری بڕگەكانی بودجەی ڕاگەیاند، هاوكات وادەیەك بۆ ناردنیان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاریكرد.
ئەندامی لیژنەكە مستەفا گرعاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كۆمەڵێك خاڵ لە بودجەدا هەن كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە گفتوگۆیان لەسەر نەكراوە، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە پشكی پارێزگاكان و هەرێمەوە هەیە و دوای تەواوكردنی گفتوگۆكە و دەنگدان لەسەر سەرجەم بڕگەكانی بودجە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەگەر كێشەكە بە شێوەیەكی سیاسی چارەسەر بكرێت.
گەرعاوی پێشبینی كرد كە لەم هەفتەیەدا یاسای بودجە پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە دیارترین ئەو هەمواركردنانەی كە لە بودجەدا كراون پەیوەندییان بە زیادكردنی داهاتە غەیرە نەوتییەكان و ڕێكخستنی كاری كۆكردنەوەی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكراوەوە هەیە وەك كارەبا و شارەوانی، پرسی بەڕێوەبردنی بانكەكان، ئۆتۆماتیكیكردنی فەرمانگەكانی حكومەت و ئەوانی تر.