دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە سەڵاحەدین

ئەمنی
  • 21-05-2023, 14:19
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 88ی ناو فەرماندەیی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان لە زولوعیە ئەنجامدا و كەرتەكانی موعتەسەم لە پارێزگای سەڵاحەدین بەدوای كەسانی داواكراودا دەگەڕێن.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتووە : هێزێكی هاوبەش لە فەوجەكەی دوو لە لیوای 88 ئۆپەراسیۆنێكیان لە دوو میحوەرەوە دەستپێكرد: میحوەری یەكەم، كەرتی موعتەسەم، بۆ گەڕان بە چەند ناوچەیەك لە ڕۆژهەڵاتی موعتەسەم، بەو پێیەی زۆرێك لە گوندەكانیان پشكنین بۆ كرد لەوانەش گوندەكانی شێخ محەمەد، پڕۆژەی ئەلبو زوغەیر، كوش، و كەنارەكانی ڕووباری ڕەساسی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : میحوەری دووەم كەرتی زلوعیەی لەخۆگرتبوو، كە ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ یەكەكانی بارەگای كۆنتڕۆڵ لە زلوعیە ئەنجامدرا، هەروەها چەند ناوچەیەكی باكووری ڕۆژهەڵاتی زلوعیە پشكنین كرا، كە تەواوی باخەكانی خەزرەجی لەخۆگرتبوو.