بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕەتیكردەوە كە هێرش كرابێتە سەر ئاوارەكان لە كەمپی مەخموور.
لە ڕاگەیەندراوێكی شانەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە وەڵامی ئەو هەواڵە گوماناوییانەی كە لە ڕێگەی سەكۆی سۆشیال میدیا و هەندێك میدیاوە بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بەو ڕێوشوێنانە یان هێرشانەی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ سەر ئاوارەكان ئەنجام دەدرێن لە كەمپی مەخموور، خانەكە ئەم درۆیانە ڕەتدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ڕێوشوێنانەی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گیراونەتەبەر بەئامانجی دەستەبەركردنی سەلامەتی هەموو ئەوانەی ناو كەمپەكە بووە لە كارە نایاساییەكانی بەشێكیان كە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئارامی لە وڵاتدا و زیان بە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ژینگە ناوچەكەی دەگەیەنێت، ئەمەش قبوڵ ناكرێت و هیچ مەبەست و پلان و فەرمانێك نییە كە پەیوەندی بە جێبەجێكردنی هەندێك ڕێكارەوە هەیە لەناو كەمپەكەدا.
شانەكە پشتڕاستی كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە كە دەستووری كۆماری عێراق و ستراتیژییەتی حكوومەتی ئێستا و بەپێی بەرنامە حكومییەكەی لە چوارچێوەی دابینكردنی پاراستنی تەواو و پاڵپشتیی پێویست بۆ هەموو پەنابەرانی ئاشتیخواز لەسەر یەك دەگونجێت وحكومەتی عێراق رێگا نادات كە خاكی عێراق بكرێتە مەیدانی هێرشكردن بۆ وڵاتە دراوسێیەكان و یاخود كردەوەی دوژمنكارانە لە دژی هیچ وڵاتێكی جیهان.
شانەكە بە بانگەوازێك بۆ ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئۆرگانە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان و بەڕێوەبردنی كەمپەكە بە هاوكاریی ڕەها لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاسایش و ڕەتكردنەوەی دەستدرێژی نایاسایی دەدەن، هەروەها ڕێكاری یاسایی توند بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتەبەر كە دژی بەرژەوەندی گشتی بوەستێت لە عێراق و هەوڵدەدات كێشە لەسەر خاكی نیشتمانی بوروژێنێت.