بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی هەنگاوی دروستكردنی سێ نەخۆشخانەی لە موسڵ ڕاگەیاند كە كۆی گشتی توانای 1800 قەرەوێڵەی تێدایە.
وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند: ژێرخانی شاری موسڵ دوای ڕزگاركردنی لە چەتە تیرۆریستییەكانی داعش تووشی وێرانكارییەكی زۆر بوو.
هەروەها وتیشی : سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی نەخۆشخانەی ئیبن سینا دانا كە توانای 600 قەرەوێڵەی هەیە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی نەخۆشخانەیەكی تر بە توانای 600 قەرەوێڵەیی هەبوو، جگە لەوەی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی نەخۆشخانەیەكی تر كە كاریگەری هەبێت لە (3) قۆناغدا بێت و بە ڕێژەی 200 قەرەوێڵە بۆ هەر قۆناغێك.
ڕوونیشیكردەوە : نەخۆشخانەیەك هەیە كە لەئەنجامی كردەوە تیرۆریستییەكانی داعش ڕووخێنراوە، بۆیە كار بۆ نۆژەنكردنەوەی كراوە، بەو پێیەی ڕێژەی تەواوبوونی تێیدا گەیشتووەتە 20%، ئەمە جگە لە پڕۆژەكانی دیكەی پەیوەست بە وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی پارێزگا كە كاریان لەسەر دەكرێت.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : حكومەت گرنگی بەو پڕۆژە تەندروستییانەی داوە كە پەیوەندییان بە وەزارەتی تەندروستی یان ئەنجوومەنە ناوخۆییەكانەوە هەیە.