بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد) بیرۆكەی خستنەڕووی تاوانە نێودەوڵەتییەكان لە سیستەمی یاسادانانی یاسایی لە عێراق تاوتوێ كرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : ئەنجومەنەكە وۆرك شۆپێكی هاوبەشی لەگەڵ تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد) ڕێكخستووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : لە وۆركشۆپەكەدا باس لە پرسی (لەوانەش تاوانە نێودەوڵەتییەكان كراوە لە سیستەمی یاسادانانی یاسایی لە عێراقدا).
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك دادوەر و جێگری داواكاری گشتی و ژمارەیەك جێگر لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و ئەندامانی لیژنەی نیشتمانی بۆ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و خاچی سوور ئامادەبوون، ئاماژەی بەوەشكرد كە وۆرك شۆپەكە لە پەیمانگای گەشەپێدانی دادوەری بەڕێوەچووە.