سێ تۆمەتبار بە دزینی ئۆتۆمبێل و بێزاركردن وهەرەشە لە بازرگانان لە میسان دەستگیركران

ئەمنی
  • 21-05-2023, 11:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی (3) تۆمەتباری ڕاگەیاند كە تۆمەتبار بوون بە دزینی ئۆتۆمبێل و بێزاركردن وهەرەشە لە بازرگانان لە میسان.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو توخمە تاوانكاریانەی كە هەوڵی تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان (3) تۆمەتبار بەپێی مادەی 1/ 4 تیرۆریستان لە پارێزگای میسان دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە كە ڕووداوی تەقەكردنیان لە ماڵی هاوڵاتیاندا كردووە بە ئامانجی زەوتكردن وبێزاركردن و هەرەشە لە ڕووی داراییەوە، هەروەها بە ئامانجگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری (سەلاجە) بوون كە لە دەروازەی سنووری شەیبەوە هاتوون و باركرابوون بە خۆراك بە ئامانجی زەوتكردن و وەرگرتنی پارە لێیان و هەروەها ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەیان لەگەڵ خاوەن تەكسییەكان لەسەر ڕێگاكانی دەرەوەی پارێزگاكە ئەنجامدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتباران هەروەها ڕەشبگیری و هەڕەشەیان لە بەشێك لە بازرگانانی بازاڕ لە میسان كردووە بە تەقەكردن لە ماڵەكانیان و ترساندنیان، ئاماژەی بەوەشكرد رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.