داد ئەركەكانی خۆی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی كەسانی داواكراو لە دەرەوەی وڵات ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 21-05-2023, 11:14
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی داد ئەركەكانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسانەی بە تۆمەتی گەندەڵی لە دەرەوەی وڵاتەوە داواكراون ڕوونكردەوە.
    وتەبێژی وەزارەتەكە كامل ئەمین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : دۆسیەی وەرگرتنەوەی داواكراوانی هەڵاتوو لە دەرەوەی وڵات لە دەسەڵاتی خزمەتگوزارییە ئەمنی و دادوەرییەكاندایە بەرپرسە ڕاستەوخۆكەش بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئینتەرپۆلە لە وەزارەتی ناوخۆدا، ئاماژە بەوە دەكات كە بەڕێوەبەرایەتی ئەركەكانی خۆی لە ژێر ڕۆشنایی كاغەزەكانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڵاوكردنەوەكانی زەرد و سوورەكان و توندییەكەی ئەنجام دەدات.
    ئەمین ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی چاكبوونەوە لەلایەن ئینتەرپۆلەوە ئەنجام دەدرێت، هەندێكجاریش لەڕێگەی ڕێككەوتنی دوو قۆڵی نێوان دەسەڵاتی دادوەری عێراق و دەسەڵاتی دادوەری لە وڵاتانی پەیوەندیدار یان دەزگاكانی لێكۆڵینەوە دەكرێت.
    ڕوونیشیكردەوە : وەزارەتی داد هاوكارە لەگەڵ دەزگاكانی لێكۆڵینەوە و دادوەری بە پێدانی سەرجەم زانیاری و بەڵگەكان سەبارەت بە داواكراوەكان، جگە لە پێشكەشكردنی شایەتحاڵەكان.