حەكیم جەخت لەسەر پێویستی چەسپاندنی هەمەجۆریی وەك كولتوورێكی گشتی دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 21-05-2023, 11:11
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانی دەوڵەت عەمار حەكیم ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی لەسەر پێویستی چەسپاندنی فرەچەشنی وەك كولتوورێكی گشتی و بەڕێوەبردنی بە شێوەیەك كە وەبەرهێنانەكەی وەك پردێك بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ وڵاتانی جیهان گەرەنتی بكات
     حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: گرنگی هەمەجۆریی كولتووری لە هێزی كاریگەر و توانای جوڵاندنی چەرخی گەشەپێدانی بەردەوام و بەرزكردنەوەی واقیعی ئاستی گەشەی ئابووریدایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە ڕۆژی جیهانی فرەچەشنی كولتووری بۆ گفتوگۆ و گەشەپێدان، داوای چەسپاندنی هەمەجۆریی وەك كولتوورێكی گشتی و كولتوورەكانی گەلە هەمەچەشنەكانی دەكەین.