بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خەرجکردنی بڕە پارەیەکی وەک بیمە بۆ خانەوادەی ئەو مردووانە راگەیاند کە سودمەندن لەو یارمەتییە.
"ئەحمەد موسەوی "سەرۆکی دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"بڕی ئەو پارەیە یەک ملیۆن دینار ،بەرێنمایی "ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کارووباری کۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم خانەوادەی مردوانی سودمەند بوو لە پاڵپشتی پاراستنی کۆمەڵایەتی خەرجدەکرێت .
ئاماژەی بەوەشدا: ئەو بڕەپارەیە لە تەواوی پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت و ژمارەی سودمەندبوان زیاترە له 16 هەزار مامەڵە بۆ خێزانی کۆچکردوان، لەچوار چێوەی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ساڵی ٢٠١٩ کە بیمە کراون.