ئەعەرەجی جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان لە عێراق دەکاتەوە

سیاسی
  • 20-05-2023, 21:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە،" قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی پاراستنی فرە کۆمەڵایەتی لە عێراق کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە ژمارەیەک پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری یەکێتی ئەوروپا، بە ڕەچەڵەک ئاشوری کرد . 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"ئەعەرەجی دوای بەخێرهێنانی وەفدی میوان،لە دۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی وڵاتی کۆڵیەوە ، هەروەک جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی فرە کۆمەڵایەتی لە عێراق کردەوە.
    لەبەرامبەردا ئەندامانی وەفدەکە ستایشی ئەو پێشکەوتنە ئەمنیە بەرچاوەیان لە عێراق کرد،هیوایان خواست بە گەڕانەوەی هەموو عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ زێدی خۆیان، و بەشداریکردنیان لە بنیاتنانی وڵاتەکەیان.
    هەروەک ئەندامانی وەفدەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و پشتیوانی کردن حکومەتی عێراق .