بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"هەیام یاسیری "وەزیری گەیاندن ، ئاماژەی بەوەدا کە لە بودجەدا باج لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دانەنراوە.
وەزارەتی گەیاندن لە بەیاننامەیەکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە"هەیام یاسیری وەزیری گەیاندن تەئکیدی لەسەرئەوە کردۆتەوە ، کە لەڕەشنوسی یاسای بودجەدا کە حکومەت ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە ، لەهیچ دەقێکدا سەپاندنی باجی لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت تێدا دیارینەکراوە .