بەغداد - INA
لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە، ئاشكرایكرد: سەرقاڵی دانان و هەمواركردنەوەی هەندێك یاسای گرنگە و هاوكات تەئكیدیكردەوە: كە فایلی خانووبەرەی دەوڵەتی كردەوە بۆ ئەوەی نیشانی بدات كە چۆن لە ساڵانی پێشوودا فرۆشراوە و بەكرێ گیراوە.
ئەندامی لیژنەكە سروە عەبدولواحید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەكە سەرقاڵی دانان و هەمواركردنەوەی هەندێك یاسای گرنگە، لەوانەش ڕەشنووسی یاسای وەرگرتنەوەی پارە و هەمواركردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و پێدانی دەسەڵات بەو دوو دامەزراوەیە لە شەڕی گەندەڵیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە مەلەفی خانووبەرەی دەوڵەتی كردەوە، كە یەكێكە لە فایلە گرنگەكان بۆ زانینی میكانیزمی بەكرێدان و فرۆشتنی، هەروەها ئەو یاسایانەی كە ڕێگەیان بە فرۆشتنی خانووبەرەی دەوڵەتی داوە.