دارایی پەرلەمان دەنگدان لەسەر بەشێك لەو مادانەی لە یاسای بودجەدا ماونەتەوە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 20-05-2023, 18:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە، دەنگدانی لەسەر بەشێك لەو ماددانەی یاسای بودجەی ڕاگەیاند، كەبۆ مسۆگەڕكردنی بەڕژەوەندی وڵات زیاد كراون.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگەیاند: بە ئامادەبوونی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی ئەندامەكانی كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو مادانەی كە بۆ دارشتنەوەو پەرەپێدانیان بەمەبەستی ئامادەكردنیان بۆ دەنگدان، هاوكات عەتوانی عەتوانی تەئكیدیكردەوە: كە لیژنەكە بە پەرۆشە ئەو ماددانەی كە ماونەتەوە لە بودجەی گشتی یەكلایی بكەنەوە، بە شێوەیەك كە پێداویستییەكانی هاووڵاتی دابین بكات، و بە شێوەیەك بەرهەمیان بهێنێت كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر شەقامی عێراقی هەبێت.
    لای خۆیەوە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن، لە میانەی بەشداریكردنی لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا، تەئكیدی لە سەر پێویستی خێراكردنی یەكلاكردنەوەی بودجە كردەوە، بەو پێیەی كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك هەیە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی لیژنەی دارایی كرد بۆ ئەو هەوڵە ناوازانەی كە دەیخاتەگەر بۆ تەواوكردنی بودجە وەك ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵە.
    هاوكات فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەكە دەستیكردەوە بە دیراسەكردنی پێشنیارەكان لەسەر زیادكردنی ماددە و دەقەكان كە پاڵپشتی داهاتە غەیرە نەوتییەكان دەكەن بۆ تەواوكەری خەزێنەی دەوڵەت، گرنگترینیان گەیاندنی كارەبایە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە بۆ گەڕەكە نیشتەجێبوونەكان و ئەو ناوچانەی كە بێ كارەبان و دانانی پێوەرە زیرەكەكان، بە مەرجێك وەزارەت سەبارەت بەم بابەتە ڕاپۆرت پێشكەش بكات، و ئەوە جگە لە باسكردن لەسەر هێنانەكایەی خوێندنی باڵا لە زانكۆ ئەهلییەكان، بەپێی ئەو ستاندارد و رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بۆ ئەوەی سوود لە كەرتی تایبەت وەربگرن و وزە زانستییەكان لە ناوخۆی وڵاتدا ڕابكێشن.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەكە باسی لە پرسی دروستكردنی سندوقێك كرد بۆ چارەسەركردن و چاككردنەوەی بریندارانی هێزە ئەمنییەكان و كەسوكاری شەهیدان لە ئەنجامی شەڕەكانی دژی تیرۆر، لە سەرجەم دامەزراوە سەربازییەكان.