كەركوك دەستپێكردنی بەبازاڕكردنی گەنم بۆ بەیانی یەكشەممە دوادەخات

ناوخۆ
  • 20-05-2023, 18:24
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە كەركوك، ئەمڕۆ شەممە، دواخستنی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی بۆ سبەینێ یەكشەممە، ڕاگەیاند، بەهۆی خراپی كەشوهەوای سەرجەم بەندەرەكانی پارێزگاكە.
    بەڕێوەبەری لقی كەركوك، حسێن قەنبەر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕیاردرا وەرگرتنی بەروبوومی گەنمی جووتیاران، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، بۆ سبەی بەیانی دوابخرێت، بەهۆی خراپی كەشوهەوای شارەكە كە لە كاتی جیاوازدا كە شاهیدی بارانبارینی بەخوڕ بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەرنەگرتنی بەرهەمەكە لە ئەنجامی ترسی ئەوەی بووە كە زیانیان پێبگات، بەتایبەتی كە شوێنەكانی پێشوازیكردن كراوەن، و وتیشی: بەڕێوەبەرایەتییەكە هەموو كرێكارەكانی خستەگەر بۆ دەرهێنانی ئاوی باراناو كە لەناو دەرچەی وەرگرتندا كۆبوەوە.
    تەئكیدیدیشیكردەوە: لە سبەی بەیانییەوە كۆمپانیا دەستدەكات بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جووتیاران، و هەموو ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی بەبازاڕكردن تەواو بووە و پارەی پێویست بۆ شایستەی جووتیاران لە بەردەستە.