بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ شەممە، ڕێنمایی دا جێبەجێكردنی بیمەی گرێبەستی حكومی و بڕی نامەی گەرەنتی و كرێدت بە دینار بێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی حكومەت و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق، بانكی ڕافیدەین ئاڕاستەی لقەكانی كرد بۆ كۆكردنەوەی بیمەی سەرجەم گرێبەستە حكومییەكان كە بە دۆلاری ئەمریكی ئەنجام دەدرێن، بە بیمە یان بڕی نامەی گەرەنتی، قەرزی دۆكیۆمێنتاری ناوخۆیی یان گەرەنتی بانكی، بۆ ئەوەی بە دیناری عێراقی بێت لەبری دۆلار و بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی ڕەسمی كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە پەسەند كراوە بە بڕی ١٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێك.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئەم ڕێكارە لە چوارچێوەی گەیشتن بە گەشەپێدان و بەهێزكردنی بەهای دیناری عێراقی دێت، بە فراوانكردنی بازنەی بەكارهێنانە بازرگانییەكانی و وەرگرتنی دراوی نیشتمانی لەسەر هەموو ئاستەكان.