باندێك لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵێك لە بەغدا دەستگیركرا

ئەمنی
  • 20-05-2023, 13:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی باندێكی ڕاگەیاند كە لە چوار ژن و پیاوێك پێكهاتبوون لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵێكی ساوای تەمەن 5 رۆژ بە بڕی 25 ملیۆن دینار لە بەغدا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگریدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە بوونی باندێكی چوار ژن و پیاوێك كە بەنیاز بوون منداڵێكی تەمەن 5 ڕۆژ بە بڕە پارەیەك بفرۆشن و كە پارەكە بە بڕی (25) ملیۆن دیناربوو.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەستبەجێ تیمێكی كاری تایبەتمەند پێكهێنرا بۆ ڕاكێشانی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان بە دەستی سوور لە یەكێك لە ناوچەكانی بەغدای پایتەخت، لەكاتێكدا خەریكی ئەنجامدانی بازرگانیكردن و ڕزگاركردنی ئۆپەراسیۆنی منداڵەكە بوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كە كاغەزەكانی لێكۆڵینەوە خراوەتە بەردەم چاوی دادوەری لێهاتوو، ئەویش بڕیاری داوە بە پێی مادەكانی 6/یەكەم، دووەم و شەشەمی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤ و لە چوارچێوەی مادەكانی 47، 48،49 دەستگیریان بكات لە یاسای سزادان.