بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوە كردووە : دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەمڕۆ شەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم، هەندێكجاریش هەورە بروسكەش دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن لەچاو ئەوەی دوێنێ تۆماركرابوو، سەبارەت بە ناوچەی باكور كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێك جار هەورە بروسكە دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەندێك جار هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی سووك، هەندێك جار هەورە بروسكە دەبێت و دەرفەتێك بۆ بەرزبوونەوەی تۆز لە ساڵی لە هەندێك شوێن، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەوەی دوێنێ تۆماركرابوو، ئاماژەشی بەوەدا كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا 36، دهۆك و سلێمانی 26، دیالە و ئەنبار 35، كەربەلای پیرۆز، واست 38، 2019. نەجەف و بابل و میسان 39 و دیوانیە و ناسڕیە و بەسڕە 40.
و ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە،كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون،سەبارەت بە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بە چڕی، هەندێكجار هەورە بروسكە دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە، لەكاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باشوور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دەرفەتی بارینی بارانێكی سووك لە شەودا لە بەشەكانی ڕۆژئاواییدا، هەروەك بۆ ناوچەی باكور، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.
ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها بۆ ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی سووكی باران لە بەشەكانی باكوور و پلەكانی گەرماش بە ڕێژەیەكی كەم بەرزدەبنەوە،بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : بارودۆخی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بەو پێیەی كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی سوك و پچڕ پچڕ، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی كەمتر دادەبەزن و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باشوور و باكوور.