سه‌رۆك وه‌زیران عێراق په‌رۆشه‌ بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیمارات

سیاسی
  • 19-05-2023, 23:05
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    سه‌رۆك وه‌زیران  محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌جدده‌ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی كۆبووه‌وه‌

     نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند"

    محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌شاری جدده‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، له‌گه‌ڵ شێخ مه‌نسوور زاید ئاڵ نه‌هیان جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی كۆبووه‌وه‌، له‌په‌راوێزی كاره‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی (32) كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. 

    له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و شێوازه‌كانی پته‌وكردنی هاوكاری ئالوگۆڕ وبه‌هێزكردنی له‌بوار جیاجیاكاندا باسكران، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌ڵه‌تی كه‌جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن تاوتووێكران. 

    سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌عێراق په‌رۆشه‌ بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی برا، نه‌مازه‌ له‌بواری ئابووری و وه‌به‌رهێناندا، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان  به‌ڕێگای شێخ مه‌نسوور زایدیه‌وه‌ سڵاو بۆ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی ناردن. 

     له‌لایی خۆیه‌وه‌ شێخ مه‌نسوور زاید ئاڵ نه‌هیان سڵاوی شێخ محه‌مه‌د زاید ئاڵ نه‌هیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یاندن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌هیوای ‌ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌خوازێت، خواستی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ هاوكاری هاوبه‌شی زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق  له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئالوگۆره‌كان.