هه‌ولێرـ INA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2023/5/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق – ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست یه‌زدانی مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه پازێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.