کەرکوک / INA
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک کۆنترۆڵکردنی ئاگرێکی بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ڕاگەیاند، ڕەتیشدەکاتەوە کە ئاگرەکە پەرەی سەندبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تاییدا ڕایگەیاندووە: کۆنتڕۆڵی تەقینەوەی یەکێک لە بۆرییە غازییەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکووری لە ناوچەی باجوان کردووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە پەرەی ساندوە ، بێ بنەمان.