مەندەلاوی: پەرلەمان جدییە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و دارایی

سیاسی
  • 19-05-2023, 21:09
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ هەینی"موحسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، دووپاتیکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران جدییە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و دارایی.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە"مەندەلاوی"لە وتارەکەیدا، لە میانی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی "بانکی ڕافیدەین"کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، هیوای خواست کە بانکەکانی ڕافیدەین و بانکەکانی تری خاوەن ئەزموون و مێژوو ، بگەڕێنەوە پێشەنگایەتی لەڕێگەی پلانی زانستی و ستراتیژی وردەوە، واقیعی خۆی پێشدەخات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم بانک لەڕووی لە خزمەتگوزاری و سەرکەوتنەکان، هەروەک چۆن لە ڕووی مێژووەوە یەکەمە.
    "مەنەدەلاوی"ئاماژەی بەوەشکرد" ئەنجومەنی نوێنەران جددییە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و دارایی بە هەموو دەسەڵاتەکانی چاودێرییەوە، داواش لەم کەرتە دەکات هەوڵی دەستپێکردنێکی ڕاستەقینە و جددی بدات بۆ بەهێزکردنی کەرتی بانکی بۆ ئەوەی ببێتە پایەیەکی بنەڕەتی لە ئابووری.