فالح فەیاز بۆ خەڵکی شنگال : حکومەتی عێراق جەخت لە پێویستی پاراستنی ئاسایشی شنگال و باشترکردنی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری دەکاتەوە

ئەمنی
  • 19-05-2023, 20:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی،جەختی لە پاراستنی ئاسایشی قەزای شنگال لە ڕۆژئاوای نەینەوا و هاوکاریکردن لە پێناو باشترکردنی ئەمنی و خزمەتگوزاریی لێی کردەوە .
    "فەیاز"لە میانی دیدرێکدا لەگەڵ سەرکردە ناوخۆیی و ئەمنییەکان و کەسایەتییە ناودارەکان و شێخ و خێڵەکانی قەزاکە،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) بەدواداچوونی بۆ کردوە،ڕایگەیاند"محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،جەخت لە پاراستنی مافی خەڵکی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان دەکاتەوە .
    هەروەک تەئکیدی لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و هاوکاریکردن بۆ بەمەبەستی باشتربوونی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە شنگال کردەوە .
    "فەیاز" ئاماژەی بەوەشکرد " کە دەبێت خەڵکی شنگال متمانەیان بە حکومەتی فیدراڵی هەبێت ، و دڵنیاییدا لە خەمی زیاتری بەرژەوەندییەکان.