بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی،هێزەکانی حەشدی شەعبی،دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە باکووری نەینەوا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تێیدا هاتووە "هێزێک لە هەواڵگری لیوای 59ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان تیرۆریستێک لە باکووری پارێزگای نەینەوا بەناوی (س.م.ح) دەستگیربکەن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە : دوای دڵنیابوون لە تیرۆرستەکە ، ناوبراو رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ تەواو کردنی لێپێچینەوە و سزای یاسایی .