بەغداد/ INA
ئەمرۆ هەینی،وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە "کە بەپێی ڕێنماییەکانی "تەیف سامی محمد " وەزیری دارایی،پێویستە بەشی ژمێریاری بۆ سبەی شەممە دەوام بکەن بۆ مەبەستی تەواو کردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢٣ واتا ئەم مانگە .
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە ، وەزارەت داوای لە یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان و پارێزگارەکان و لایەنە ناپەیوەندیدارەکان کردووە پێداچوونەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ سبەی شەممە بۆ تەواوکردنی رێکارەکان بەپێی خشتەی مانگانەی موچەکانیان .