جددە/INA
ئەمرۆ هەینی لە میانی بەرێوەچوونی کۆنگرەی 32ە مینی لوتکەی سەرانی عەرەبی لەجددە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران لەگەڵ "ڤوڵودیمیر زیلینسکی " سەرۆکی ئۆکراینا لەشاری جددە کۆبووەوە.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا رایگەیاندوە : کە ئەمرۆ هەینی "محەمەد شیاع سودانی "سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لەشاری جددەی سعودیە لەپەراوێزی کۆنگرەی (32) مینی سەرانی وڵاتانی عەرەبی لە عەرەبستانی سعودی لەگەڵ "ڤوڵودیمیر زیلینسکی " سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەوە.
بەپێی بەیاننامەکە بێت : لەکۆبوونەوەکەدا پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات و شێوازەکانی هاوکاری لەو بوارانەی خزمەت بەبەرژەوەندی ئالوگۆڕ دەکەن باسکران، و لەو روانگەیەشەوە "سودانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە پێویستی پشتبەستن بەڕێگاکانی دیبلۆماسی کردەوە بەجۆرێک دەرفەت بەدیاڵۆگ بدرێت بۆئەوەی بگەن بەچارەسەریەکی ئاشتیانە لەئۆکراینا ودەستەبەرکردنی ئاشتی و ئارامی یەکجارەکی و دوورکەوتنە لەئاڵۆزی زیاتر.
لەلایی خۆیەوە سەرۆکی ئۆکراینا پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدان لەبواری هاوکاری لەنێوان هەردوو وڵات و شێوازەکانی پتەوکردنی لەبوارە جیاجیاکان روونکردەوە، هەر بەو بۆنیەشەوە وداوەتنامەیەکی ئاراستەی"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئۆکراینا بکات،هەروەک "زیلینسکی " ڕۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریەکەی بەرزنرخاند.