بەغداد- INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی گروپێکی بەناو (قربان) واتا قوربانی لەپارێزگای "زیقار" ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا"دەستگیر کردنی گروپێکی بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ راگەیاند لە چوار چێوەی بەدواداچوون بۆ جموجۆڵ و گروپە لادەرەکان، و کەسانێک لە دەرەوەی یاسا، لە هەڵمەتێکدا لەسەر بنەمای زانیاریی دروست هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان 4 تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە گروپێکیان هەبووە بەناوی (القربان) لە قەزای سوق و شیوخ لە پارێزگای زیقار.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر گیراوان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان .
ئاشکراشیکردوە : وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ گروپە لادانەکان و کەسانی دەرەوەی یاسا لە ئەستۆی خۆی گرتووە، بەئامانجی هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری، و بەدەستهێنانی ئاشت کۆمەڵایەتی.