پوتین لە پەیامێکدا بۆ لوتکەی عەرەبی ئامادەیی رووسیای بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە دووپاتدەکاتەوە

جیهانی
  • 19-05-2023, 18:41
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، ئەمڕۆ هەینی،گرنگیدانی ڕووسیای بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دووپاتکردەوە،بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کاریگەرانەی کە هەڕەشە و تەحەدای گەورەن.
    لەپەیامێکدا کە بۆ لوتکەی عەرەبی ناردوویەتی شاری جددە،پوتین وتی: وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر دەدات بە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری هاوبەشی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەناویشیانەوە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی، بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو هەڕەشە و تەحەددایانەی کە بە شێوەیەکی کاریگەر ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە.
    پوتین ووتیشی: ئێمە سوورین لەسەر بەردەوام بوون و پاڵپشتیکردنی هەوڵە بەکۆمەڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی ناوچەکە، لەوانەش قەیرانەکانی سودان و یەمەن و لیبیا و سوریا، لەگەڵ ڕێزگرتنی بێ چەواشەکاری سەروەری دەوڵەتان و بڕگەکانی ئێستای یاسای نێودەوڵەتی.
    پوتین جەختی لەوەشکردەوە: کە ئێمە پێمانوایە فراوانکردنی زیاتری هاوکاریی فرەلایەنەی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی عەرەبی بەتەواوی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان دەگرێتەوە، و هاوتەریبیش دەبێت لەگەڵ بنیاتنانی سیستەمێکی دادپەروەرتر و دیموکراسیتری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی فرە جەمسەری و یەکسانی ڕاستەقینە و ڕێزگرتن بۆ بەرژەوەندی ڕەوای هەمووان.
    سەرچاوە:RT