(INA) دەقی راگەندراوی جددە بە بەشداری عێراق بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 19-05-2023, 18:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەقی ڕاگەیاندنی (32)مین لوتکەی عەرەبی بڵاو دەکاتەوە، کە لە شاری جددەی سعودیە بە بەشداری عێراق بەڕێوەچوو.
    بەپێی دەقی راگەیەندراوی جددە " لوتەکەکە پابەندبوونی بە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دووپاتکردەوە ، هەروەک هاودەنگی تەواوی خۆی لەگەڵ سودان بۆ پاراستنی سەروەری و یەکێتی وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە.
    هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی جددە داوای هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ لوبنان و پێکهێنانی حکومەت بە زووترین کات دەکات ، هەروەها پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریی سعودیا بۆ ئاشتی لە یەمەن بۆ پێشخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی گشتگیر. هەروەها جاڕنامەی جدە داوای خۆبە دوورگرتن لە هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە دەکات ، کە زیان بە بەرژەوەندییە ئاوییەکانی میسر و سودان دەگەیەنن، و پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی کێشە سیاسەکانی .