لیژنەی دارایی پەرلەمان وادەیەک بۆ ناردنی بودجە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری دەکات

سیاسی
  • 19-05-2023, 18:39
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ هەینی"ئەحمەد مەزهەر جبوری" جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان، پێشنیاری کرد کە ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی وڵات لە هەفتەی داهاتوودا تەواو بکرێت و ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت و بخرێتە دەنگدان.
    "جبوری"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: کە لیژنەی دارایی لە ڕۆژی یەکشەممە بۆ دووشەممەی داهاتوودا بە تەواوی ڕەشنووسی یاسای بودجە تەواو دەکات.
    راشیگەیاند"کە لیژنەکە کاردەکات بۆ تەواو کردن و ناردنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەری.