بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە بەنداوی موسڵ گرنگی گەورەی هەیە، لە هەمانكاتیشدا هاوڵاتیانی لەسەلامەتی بەنداوەكە دڵنیا كردەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند: عەبادی " لە میانی بەسەركردنەوەی بەنداوی موسڵ هاوڵاتیانی لەسەلامەتی بەنداوەكە دڵنیاكردەوە"، سەرۆك وەزیران "خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا سەبارەت بە بوونی توانای كادری عێراقی كە كار لەو بەنداوەدا دەكەن و شارەزایی زیاتری نێودەوڵەتییان بەدەستهێناوە و بەردەوامن لەكاركردن لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتمەندەكان". عەبادی وتیشی نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكە ماوەیەكی كەم راگیرا لەوكاتەی تیرۆریستانی داعش گەیشتنە بەنداوەكە، بەڵام دوای رزگاركردنی موسڵ دەستكرایەوە بە نۆژەنكردنەوەی و زامنكردنی سەلامەتی ئەو بەنداوە.