ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پەیامەکەی سوودانی لوتکەی جدە ئاشکرا دەکات

سیاسی
  • 19-05-2023, 17:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"هیشام رکابی"ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، ئەو پەیامەی عێراقی ئاشکراکرد کە محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لوتکەی جددا پێشکەشی دەکات.
    "رکابی"لە تویتێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی "تویتەر" و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند"پەیامەکانی عێراق کە سەرۆک وەزیران لە لوتکەی جدەدا دەیخاتەڕوو، جەختی لەسەر ستراتیژییەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکیەکان دەکاتەوە و داوای وەستاندنی شەڕ لە سودان دەکات،هەروەها سەقامگیری لە لیبیا، و پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئاشتی لە یەمەن، و بانگەوازی وەستانەوە لەگەڵ لوبنان لە تێپەڕاندنی قەیرانەکانی و دووپاتکردنەوەی پشتیوانی لە مافی فەلەستین دەکاتەوە.