بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی"عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆکی میسر، پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی کرد.
"سیسی" لە میانی وتارەکەیدا پەراوێزی لوتکەی عەرەبی لە جددە وتی: ئێمە پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و بەشداریکردنی لە لوتکەی عەرەبی دەکەین و جەختی لەسەر گرنگی چالاککردنی چەمکی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی کردەوە.
ووتیشی"پاراستنی دەوڵەتی نیشتیمانی و دامەزراوەکانی گرنگە، و پێویستی بە چەمکی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی هەیە تا کارابکرێت،ئەمەش بۆ پاراستنی دەوڵەتی نیشتمانی و دامەزراوەکانی گرنگەکانیەتی.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی پێویست و گرینگە.
راشیگەیاند"پابەندن بە دەستپێشخەریی ئاشتی عەرەبی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی.
هەروەک ووتیشی "پشتیوانی لە هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ چالاککردنی هاوکارییە عەرەبییەکان بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانمان لەبەرچاو بگیرێت.