جەدە/ INA
ئەمڕۆ هەینی"شا عەبدوڵڵای دووەم " شای ئوردن ،پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق کرد ، بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا.
شا "عەبدوڵڵا " لە میانی وتارەکەیدا لە لوتکەی عەرەبی لە جددە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی رووماڵی دەکرد، وتی: پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا.
ووتیشی: هاوبەشی عەرەبی پێویستی بە گەشەپێدانی هەمیشەیی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکان کە پێویستی بە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی هەیە.
هەروەک ووتیشی: ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە بەبێ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین لەناوچوکە بەدی نایەت .
راشیگەیاند : کە ئەمرۆ پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکەین وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.