بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، ئاماژەی بەوەکردووە" زەمین لەرزینەکە لە کاتژمێر 09:29:09 بەکاتی ناوخۆ بەیانی ئەمڕۆ تۆمارکراوە، و گوڕی لەرزینەکە (2.3) پلە بووە، کەناوەندەکەی خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی بووە.
راگەیندراوەک ئاماژەی بەوەشکردوە" کە زەمین لەرزینەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە،و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە .
دەسەڵاتەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، وریا بن و خۆیان لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن، هەروەک پابەند بن بە رێنماییەکان لەبارەی بومەلەرزە ،کە لەلایەن دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەوە بڵاو دەکرێنەوە.