سەرۆک وەزیرانی جەزائیر پێشوازی لە گەڕاندنەوەی کورسییەکەی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی دەکات

جیهانی
  • 19-05-2023, 15:15
  • +A -A

    ریاز / INA

    ئەمڕۆ هەینی"ئەیمەن بن عەبدولڕەحمان" سەرۆک وەزیرانی جەزائیر ، پێشوازی لە گەڕانەوەی کورسییەکەی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی کرد.
    "عەبدولڕەحمان " لە میانی ووتاری کردنەوەی لوتکەی عەرەبی لە جددە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی رووماڵی دەکرد ، رایگەیاند: "هەوڵەکانی سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی بەرز دەنرخێنین و داوای لە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر گەلی فەلەستین لە ئەستۆ بگرێت و کۆتایی بە سیاسەتی نیشتەجێکردنی داگیرکەری بهێنێت. 
    سەرۆک وەزیرانی جەزائیر داوای لە "سودانیەکانیش کرد کە دیالۆگ لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن و خۆیان لە پێکدادان و توندوتیژی بەدوور بگرن.