بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی"فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوە و هاوتا سعوودییەکەی،شازادە" فەیسەڵ بن فەرحان"جەختیان لەسەر چڕکردنەوەی هەنگاوی هاوبەش بۆ رووبەرووبونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ رووبەرووبونەوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش کردەوە.
وەزارەتی دەرەوە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" کە "فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،لەگەڵ "شازادە فەیسەڵ بن فەرحان " وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیا،سەرپەرشتی چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی سیاسی و ئاسایش و سەربازی کرد،کە لە ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودیە و عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە لە جددە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی سەربازی و ئەمنی عێراق و سعودیە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکرد " لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوانیان ، و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا، ئەوە جگە لەوەی گفتوگۆ لەسەر چڕکردنەوەی هەماهەنگی هاوبەش کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و سەربازیدا.
هەروەک هەردوولا تاوتوێی ئامادەکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان کرد لە بواری ئاسانکاری بۆ گەشتکردن لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
هەرووەها هەڕدوولا جەختیان لەسەڕ پێویستی چڕکردنەوەی هەڵوێستی هاوبەشی هەردوو لا کردەوە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن به مادەهۆشبەڕەکان، هەڕوەها گرنگی بەڕدەوامبوون له ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ رووبەرووبونەوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش.