بەغداد/ INA
ئەمرۆ هەینی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە لە پشتیوانی عێراق بۆ سەقامگیریی لوبنان لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگ و تەحەدیانەی کە رووبەرووی دەبێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە" ئەمرۆ "سودانی" لە شاری جددە لە پەراوێزی بەشداریکردن لە دانیشتنی (٣٢) لوتکەی عەرەبی ی خۆیدا،کە لەلایەن شانشینی سعودیەوە میوانداری دەکرێت، پێشوازی لە " نەجیب میقاتی"سەرۆک وەزیرانی کۆماری لوبنان .
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەکردوە"لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان عێراق و لوبنان و پەرەپێدانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کرد،بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە "هەڵوێستی پاڵپشتیکاری لوبنانی برا لە تێپەڕاندنی بارودۆخی ئابووری لە ئەرکی برایەتی ڕەگی داکوتاوە لە نێوان هەردوو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت.
هەروەک جەختیشیکردەوە "لە پشتیوانی عێراق بۆ سەقامگیریی لوبنان لە تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکاندا.
لە بەرامبەردا"میقاتی"پێزانینی حکومەت و گەلی لوبنانی بۆ هەڵوێست و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی عێراق لە پاڵپشتیکردنی لوبنان بە سووتەمەنی دەربڕی، و ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراق ئەمڕۆ لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدایە لە پاڵپشتی لوبنان ، بۆ زاڵبوون بەسەر بارودۆخەکەی و چەسپاندنی سەقامگیری بۆ گەلی لوبنان.