سەرۆک کۆمار تاجە گوڵینەیەک لە سەر گۆڕی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوی دادەنێت

سیاسی
  • 19-05-2023, 13:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار تاجە گوڵینەی لەسەر گڵکۆی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی دانا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە"کە ئەمرۆ سەرۆک کۆمار بە یاوەری هەریەک لە "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد "خانمی یەکەم، و "ئیڤان فائق یەعقوب "وەزیری کۆچ و کۆچبەران ، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتی و بەرپرس و ئەکادیمی و نووسەران سەردانی مەزاری سەرۆکی کۆچکردوو "جەلال تاڵەبانی"سەرۆک کۆماری پێشووی کرد.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە"کە سەرۆک کۆمار تاجە گوڵینەی لەسەر گڵکۆی تاڵەبانی دانا و سورەتی فاتیحەی لەسەر ڕۆحی پاکی خوێندەوە.