بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی"عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی کرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شوێنەوارانەی کە بە قاچاخ براونەتە دەرەوە.
"حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە: عێراق وڵاتێکە پڕە لە میراتی ڕۆشنبیری کە ڕەگ و ڕیشەی بریتی یە لە ڕەگ و ڕیشەی مێژووی مرۆڤایەتی، بۆیە لە ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەدا داوای ڕۆڵێکی گەورەتر دەکەین بۆ مۆزەخانەکانمان لە بەغدا و پارێزگاکان لە پاڵپشتیکردن بۆ راکێشانی گەشتیاران و ناساندنی میراتی دێرینمان، جا شارستانی بێت، یان مێژوو یان کولتوورمان ، لەو شتانەی کە باوباپیرانمان لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە لە هونەری دەستکرد و کەل و پەل و شوێنی دێرین و بەڵگەنامە هەڵواسراوەکان.
هەروەک "حەکیم" لەبەیاننامەکە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەردەوام بێت لە هەوڵی وەرگرتنەوەی کەلوپەلە کۆن و بە قاچاخ براوەکان لە دەرەوەی وڵات بە چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان.